خواردنەوەی بڕی زیادی ئەلكهول بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی هەوكردنێكی درێژخایەنی جگەر Hepatitis. ئەلكهول ماددەیەكی ژەهراوییە بۆ لەش، بەڵام جگەر توانایەكی دیاریكراوی هەیە بۆ رزگاركردنی لەش لە ماددە خراپ و ژەهراوییەكان پێش ئەوەی كە گرفتی تەندروستی پەیدا بكەن. بڕی زیاد و بەردەوامی ئەلكهول كە زیاتر بێت لە توانای جگەر بۆ پاككردنەوەی لەش لە ئەلكهول دەبێتە ئەگەری هەوكردن بەتایبەتی لە كەسانی بەدخۆراكدا، پاشان ئەگەر زوو چارەسەر نەكرێت و واز لە ئەلكهول نەهێنرێت ئەوا دەبێتە هۆی تێكچوونی یەكجارەكی خانەكانی جگەر و لە كۆتاییدا لەكاركەوتنی جگەر Liver failure كە تەنیا بە گواستنەوەی جگەر چارەسەردەكرێت. نیشانەكانی هەوكردنی ئەلكهولی جگەر تەنیا لە قوناغە پەرەسەندووەكاندا دەردەكەون بە شێوەی: سك ئێشە، ئاوسانی سك، گۆڕان لە ئارەزووی خواردندا، هەستكردنی بە هیلاكی و ماندووبوون. پاشان كە حاڵەتەكە هێشتا پەرەدەسێنێت ئەم نیشانانە سەرهەڵدەدەن: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، هەستكردن بە سووكبوونی سەر، سەرسووڕان، زەردوویی، ئەمانەش مانای مۆمبوونی جگەر Liver cirrhosis دەگەیەنن.