ئیشی ئۆفیس ئەگەری نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات

ئیشی ئۆفیس ئەگەری نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات
ئیشی ئۆفیس Desk job و دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات. پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لە نێوان زیاد دانیشتن یان زیاد پاڵكەوتن(نەك نووستن) و تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بەتایبەتی نۆرەی دڵ كە گەلێك جار كوشندەیە. ئەم ئەگەرە جگە لەو فەرمانبەرانەی كە ئیشی ئۆفیس دەكەن، ئەو شوفێرانەش دەگرێتەوە كە كاتێكی زۆر بە لێخوڕینی ئۆتۆمبیلەكانیان بە دانیشتن بەسەر دەبەن. ئیشی ئۆفیس و زیاد دانیشتن، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان تا رێژەی 147% زیاد دەكات، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە تا رێژەی 112% زیاد دەكات، ئەگەری مردن بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان تا رێژەی 90% زیاد دەكات، ئەگەری مردن بە هەر هۆكارێك تا رێژەی 49% زیاد دەكات. ئەمڕۆ، بۆ زۆربەمان، رۆژی كاركردن بوارێكی كەم بۆ ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی دەهێڵێتەوە، بۆیە بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی پێویستە كە ئەمە بە شێوەیەك لە شێوەكان قەرەبوو بكرێتەوە. ئامانجەكە بریتییە لە ئەنجامدانی مەشقێكی وەرزشی مامناوەندی بۆ ماوەی بەلای كەم 150 خولەك لە هەفتەیەكدا یان 30 خولەك لە رۆژێكدا.
Top