نۆك Chickpeas كە بە فاسولیای گاربانزۆ Garbanzo beans ناسراوە، جۆری وشك یان قوتووبەند سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین، لەگەڵ رێژەیەكی باش لە ڤیتامین B6، ڤیتامین C، هەروەها كانزای زینك. یەك كوپ نۆك 12 گرام پرۆتین و 290 كالۆری وزەی تێدایە لەگەڵ 11 گرام ریشاڵ، 3 گرام چەوری. رێژە بەرزەكەی ریشاڵ لە نۆكدا كە دەگاتە 10 گرام لە كوپێكدا رۆڵی سەرەكی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆل و دابەزاندنی پەستانی خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و شەكرە. ریشاڵ Fiber دوو جۆری هەیە: یەكەم، جۆری نەتواوە Insluble كە لە ئاودا ناتوێتەوە، هەرس ناكرێت و هەڵنامژرێت، یارمەتی جووڵەی خۆراك لە ریخۆڵە دەدات. دووەم، جۆری تواوە Soluble كە لە ئاودا دەتوێتەوە، وەكو جێل وایە، هەرس دەكرێت و هەڵدەمژرێت، رۆڵی هەیە بۆ كۆنترۆلكردنی ئاستی كۆلیستیرۆل. ریشاڵی نۆك لە جۆری تواوەیە كە ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا دادەبەزێنێت.