سوود و زیانەكانی ئامێری راكردن

سوود و زیانەكانی ئامێری راكردن
ئامێری راكردن یان رۆیشتن Treadmill جگە لە سوودە تەندروستییەكان، رێگایەكی ئاسانە بۆ مەشقكردن لە ماڵەوە بۆ ئەو كەسانەی كە لەبەر هەر هۆیەك ناتوانن لە دەرەوەی ماڵدا مەشقی وەرزشی ئەنجام بدەن، چونكە لە هەر ساتێك و شوێنێك لە ماڵدا ئامێرەكە لەبەر دەستە و پێوست بە ئامادەكاری ناكات. راكردن لەسەر ئامێر زۆر ئاكتیڤترە لە راكردن لە دەرەوەی ماڵدا بەوەی كە لێدانەكانی دڵ زیاتر زیاد دەبن. مەشق لەسەر قایشی ئامێری راكردن سووكترە لەسەر جومگەكان بە بەراورد لەگەڵ راكردن لەسەر كۆنكریت یان جادەی قیڕ، هەروەها ماسوولكەكانی قاچ و ران زیاتر بەهێز دەبن. زیانەكانی مەشقكردن بە ئامێری راكردن بریتین لە: هەستكردن بە بێزاری بە تێپەڕبوونی كات لەبەر ئەنجامدانی یەك جۆری مەشق لە شوێنێكی دیاریكراوی ماڵدا لەگەڵ دووری لە هەوای كراوە و گەرمی خۆر، بۆیە زۆربەی ئەو كەسانەی كە ئەم ئامێرە دەكڕن ئەوا پاش ماوەیەك دەیفرۆشنەوە، ئەگەری نەگونجان لە نێوان خێرایی سووڕانی قایشی ئامێر و خێرایی جووڵاندنەوەی قاچەكاندا، هەندێك كەس رادێن لەسەر خۆچەماندنەوە یان خۆنزمكردن لەكاتی مەشقكردن لەسەر ئامێردا كە زیان بە پشت و جومگەكان دەگەیەنێت، هەندێك جاریش قایشی ئامێرەكە زیاد لە پێویست درێژە یان كورتە بە گوێرەی لەش كە دەبێتە هۆی ناڕەحەتی لەكاتی مەشقكردندا.
Top