جگەر لە گۆشت زیاتر كۆلیستیرۆلی تێدایە

جگەر لە گۆشت زیاتر كۆلیستیرۆلی تێدایە
جگەر Liver بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە بەوەی كە دەوڵەندە بە پرۆتین، ڤیتامین، كانزا بەتایبەتی كانزای ئاسن كە زۆر گرنگە بۆ دروستبوونی هیمۆگلۆبینی ناو خڕۆكە سوورەكانی خوێن و خۆپاراستن لە كەمخوێنی. ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە كە جگەر و گۆشت هەردووكیان رێژەیەكی بەرزی چەورییە تێرەكان لەخۆدەگرن كە بە چەورییە خراپەكان ناسراون، لەگەڵ رێژەیەكی بەرزی كۆلیستیرۆل، بەڵام رێژەی كۆلیستیرۆل لە جگەردا زیاترە لەوەی كە لە گۆشتی سووردایە، بۆ نموونە هەر 100 گرام گۆشتی بەرخ یان گۆشتی گۆلك 70 میللیگرام كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت، كەچی 100 گرام جگەری بەرخ یان جگەری گۆلك یان هەتا جگەری پەڵەوەڕ 300 میللیگرام كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت. بۆیە ئەو كەسانەی كە پارێزیان لە كۆلیستیرۆل هەیە یان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەكو نەخۆشی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشی شەكرە، یان قەڵەوی یان ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێنیان بەرزە، پێویستە كە جگەر بە رێژەیەكی یەكجار كەمتر لە گۆشتی سوور بخۆن.
Top