زۆربەی تووشبووان بە خەمۆكی Depression بەردەوام لە مەزاجێكی خراپدا ژیان بەسەر دەبەن لەگەڵ نەمانی ئارەزوو بۆ زۆربەی چالاكییەكان. ئەمەش سەلمێنراوە كە مەترسیی خەمۆكی بۆ تەندروستی بەقەد مەترسیی نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشیی دڵە. خەمۆكی لەوانەیە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و گرفت لە كۆئەندامی هەرسدا، دەرئەنجام كەمیی ماددە خۆراكییە گرنگەكان دەبێتە هۆی قژهەڵوەرین، بۆ نموونە كەمی ڤیتامین B12 و ڤیتامین B9 یان ترشی فۆلیك كاریگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر گەشەی قژ و مەزاج. خەمۆكی لەوانەیە ببێتە ئەگەری تێكچوونی فرمانی گلاندە كوێرەكان یان تێكچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان لە لەشدا، بەتایبەتی هەڵبەزین و دابەزنیی هۆرمۆنی ئیسترۆجین Estrogen كە رۆڵی هەیە لە تەنكبوونی قژ، هەروەها ی ڤیتامین A و كانزایەكانی كۆپەر و مەگنسیۆم. جگە لەمانە، كەمیی وزەی وەرگیراو لە خۆراكدا، بۆ نموونە كەمتر لە 1200 كالۆری لە رۆژێكدا دەبێتە هۆی سترێسێكی فیزیكی و هەڵوەرینێكی خێرای قژ، هەندێك جاریش كەمی پرۆتین بەدی دەكرێت كە زیان بە تەندروستی و گەشەی قژ دەگەیەنێت. خەمۆكی ئەگەری تووشبوون بە خەوزڕان زیاد دەكات كە كاریگەریی نێگەتیڤی بۆ تەندروستی بەگشتی هەیە كە قژیش دەگرێتەوە. ئەمە راستییەكی زانستییە كە لەگەڵ داڕمانی باری دەروونیدا، گرفتی فیزیكی بۆ لەش پەیدا دەبێت، بۆیە تەنكبوونی قژ دەبێتە شتێكی حەتمی.