سوودەكانی رەیحانی سەوز

سوودەكانی رەیحانی سەوز
گەڵای سەوزی رەیحان Basil وزەیەكی كەم و رێژەیەكی بەرزی ماددە خۆراكییە گرنگەكان لەخۆدەگرێت لە ڤیتامین و كانزا كە پێویستن بۆ تەندروستییەكی باش، بۆ نموونە بیتا كارۆتین كە لە لەشدا دەگۆڕێ بۆ ڤیتامین A و سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و سوودبەخشە بۆ رێگرتن لە كزبینی پەیوەست بە پیربوون، هەروەها پاراستنی پێست و چینی لینجی ناوپۆشی دەم و رێڕەوەكانی هەناسە لە گەلێك نەخۆشی. رێژە بەرزەكەی ڤیتامین A لە گەڵاكانی رەیحاندا دەگاتە نزیكەی 5275 ملگم لە هەر 100 گرامدا. گەڵای رەیحان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K كە رۆڵی لە مەیینی خوێندا هەیە، لەگەڵ پاراستنی پتەویی ئێسك، هەورەها سەرچاوەیەكی باشە بۆ كانزاكانی مەنگەنیز، ئاسن، كۆپەر، مەگنسیۆم، لەگەڵ پۆتاسیۆم كە زۆ گرنگە بۆ پاراستنی باڵانسی شلەكانی لەش و كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن. رەیحان ماددەی دژەئۆكسان لە كۆمەڵەی پۆلیفینۆلیكەكان Polyphenolics لەخۆدەگرێت وەكو ئۆریێنتین Orientin و ڤایسێنین Vicenin كە رۆڵیان هەیە بۆ رێگرتن لە ئۆكسانی چەوری لە جگەردا. گەڵای رەیحان گەلێك چەوریی گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ نموونە سیترال Citral، لینالوولLenolool، لیمۆنین، تێرپنیۆل، ئیوگینۆل Eugenol كە چالاكی دژە بەكتریا و دژە هەوكردنیان هەیە، بۆ نموونە سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگە لە ئازار و سخبوون و ئاوسان.
Top