چارەسەری شێرپەنجەی چاو دەدۆزرێتەوە

چارەسەری شێرپەنجەی چاو دەدۆزرێتەوە
ئامێرێکی ئاڵتوونی تیشکدەرە دەتوانێ لە ماوەی 3 رۆژدا شێرپەنجەی چاو چارەسەر بکات.
شێرپەنجەی چاو بە یەکێک لە ترسناکترین جۆرەکانی شێرپەنجەی هەژمار دەکرێ بەهۆی ئەو هەستەوەرییەی کە ئەو ئەندامە تووشی دەبێت کە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی نەخۆشییەکە بە رێژەی 15% هاوکات دواکەوتنی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە.
بەپێی هەواڵێکی (MBC)، پزیشکان تەکنەلۆژیایەکی پزیشکی نوێیان داهێنا کە دەتوانێ چارەسەری شێرپەنجەی چاو بکات لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بە پشتبەستن بە ئامێرکی خڕی رەنگ ئاڵتوونی پرشنگدار.
داهێنانی ئەو ئامێرە پێشهاتێکی نوێی بواری پزیشکییە، یارمەتیدەریشە بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە و چارەسەرکردنی بەتایبەت ئەو جۆرە شێرپەنجانەی کە زەحمەتە نەشتەرگەرییان بۆ بکرێت.
جێی باسە ئامێرەکە لەسەر ژنێکی نەخۆش تاقیکراوەتەوە و لە ماوەی 3 رۆژدا بەتەواوەتی چاکبۆتەوە.






باسنیوز
Top