پشت ئێشەی ناو ئۆتۆمبێل

پشت ئێشەی ناو ئۆتۆمبێل
ئایا رۆژانە زیاتر لە یەك كاتژمێر لەناو ئۆتۆمبێلەكەتدا بەسەر دەبەیت؟ پتر لە 90%ی ئەمریكییەكان بە تێكڕایی رۆژانە 90 خولەك لە پشت ستێرنی ئۆتۆمبێلەوە بەسەر دەبەن. پۆزیشنی دانیشتنی ناڕێك لەسەر كوشنی ئۆتۆمبێلدا هۆكارێكە بۆ پشت ئێشە. هەر چەند قەبارەی ئۆتۆمبیل گەورەتر بێت هێندە بواری زیاتر هەیە بۆ رێكخستن و گونجاندنی پۆزیشنی كوشن لەگەڵ پشت و دانیشتدا. دانیشتنی قیت یان ستوونی كە ئاستی ئەژنۆكان لە ئاستی جومگەكانی نێكدا بێت یان نزمتر بێت، باشترین پۆزیشنە بۆ رێگرتن لە پشت ئێشەی ناو ئۆتۆمبێل، بەم شێوەیە كەمترین فشار دەكەوێتە سەر بڕبڕەكانی خوارەوەی پشت یان كەلەكە Lumbar spine. با كوشنەكەت زیاد بۆ پشتەوە نەچێت و لە ستێرن دوور نەبێت كە وات لێبكات پشتت بچەمێنیتەوە بۆ گەیشتن بە ستێرن. گەلێك كەس سەرینی بچووك یان خاولی لوولدراو لە نزیك خوارەوەی پشت دادەنێن بەتایبەتی ئەگەر كوشنی ئۆتۆمبێلەكانیان كۆن بووبێت، ئەمەش تا رادەیەك یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی فشار لەسەر خوارەوەی پشتدا. ئەگەر رێگات دوور بێت، ئەوا پێویستە كە هەر یەك كاتژمێر جارێك پشووێك بدەیت و ئۆتۆمبێلەكەت رابگرێت و بێیتە خوارەوە و بۆ ماوەیەكی كورت چەند جووڵەیەك ئەنجام بدەیت، ئینجا دووبارە دەست بە لێخوڕین بكەیتەوە.
Top