ئایا زیاد خواردنی مـــۆز زیانی هەیە؟

ئایا زیاد خواردنی مـــۆز زیانی هەیە؟
مۆز Banana ئەگەرچی سەرچاوەیەكی باشە بۆ ریشاڵ و پۆتاسیۆم، هەروەها بیتا كارۆتین Beta carotene كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، بەڵام وزەیەكی بەرز لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە یەك مۆزی گەورە نزیكەی 18 گرام شەكر و 125 كالۆری وزە لەخۆدەگرێت. زیاد خواردنی مۆز واتە دابینكردنی وزەیەكی زیاتر، بۆ نموونە خواردنی 4 مۆز لە رۆژێكدا نزیكەی 72 گرام شەكر و 500 كالۆری وزە دابین دەكات، واتە 25%ی كۆی وزەی پێویستی رۆژانە كە دەگاتە 2000 كالۆری بۆ یەكێكی پێگەیشتوو، ئەمەش لە لایەنی تەندروستییەوە پەسەند ناكرێت، چونكە وەرگرتنی ئەم بڕە زیادەی شەكر لە رۆژێكدا و لە یەك جۆری خۆراكەوە لەوانەیە كە بۆ تەندروستی شتێكی باش نەبێت. بەگشتی دابینكردنی كالۆری زیاد لە یەك جۆری خۆراك لە لایەنی تەندروستییەوە رێنمایی ناكرێت، بەڵكو وا باشترە كە وزەی رۆژانە لە خۆراكی جۆراوجۆرەوە وەربگیرێت بۆ دابینكردنی زۆربەی هەرە زۆری ماددە خۆراكییە گرنگەكان.
Top