گوێز بۆ سووككردنی شەكەتیی دەروونی

گوێز بۆ سووككردنی شەكەتیی دەروونی
گوێز Wallnuts بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە، پێكهاتە گرنگەكانی بریتین لە: بڕێكی باشی پرۆتین، ماددە دژەئۆكسانەكانی وەكو پۆلیفینۆلەكان و ڤیتامین E كە ئەویش دژەئۆكسانێكی بەهێزە دژی تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشیی دڵ، هەروەها ماددەی ئیسترۆل Estrol كە كۆلیستیرۆل دادەبەزێنێت. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە گوێز رۆڵی هەیە بۆ سووككردنی سترێس Stress یان شەكەتی دەروونی، ئەمەش سەلمێنراوە كە ئەو كەسانەی كاردانەوەی بایۆلۆژی لە رادەبەدەر بەرانبەر بە سترێس دەنوێنن، زیاتر رووبەڕووی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ دەبنەوە. هەروەها ئەمەش روونكراوەتەوە كە لەكاتی سترێس و قەیرانە دەروونییەكاندا، خواردنی گوێز دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن هەتا بە بوونی رێژەیەكی بەرزی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا پێكهاتەكانی گوێز بەتایبەتی ترشە چەوری ئۆمیگا 3 رۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا، دەرەنجام ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ كەم دەكاتەوە. جگە لەمانە، خواردنی گوێز توندی ئازار و نیشانەكانی تری گرفتەكانی جومگەكان كەم دەكاتەوە، هەروەها ئەوانەی كە نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی شەكرە یان نەخۆشیی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیان هەیە، وا باشە كە رۆژانە گوێز بخۆن.
Top