پاش وازهێنان لە جگەرە

پاش وازهێنان لە جگەرە
ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كە واز لە جگەرەكێشان بێنیت، چونكە تەنیا 20 خولەك پاش وازهێنان درك بە سوودە تەندروستییەكان دەكەیت، بۆ نموونە ژمارەی لێدانەكانی دڵ بۆ ئاسایی دەگەڕێتەوە. پاش 2 كاتژمێر لە وازهێنان، پەستانی خوێن بۆ ئاستی ئاسایی دادەبەزێت، سووڕی خوێن لە پەلەكاندا باشتر دەبێت، كۆتایی پەنجەكانی دەست و پێ گەرم دەبنەوە. لەگەڵ ئەمانەشدا 2 كاتژمێر پاش دوایین جگەرە چەند نیشانەیەكی ناخۆش بەدی دەكرێن وەكو: ئارەزووی توند بۆ جگەرەكێشان، پەستی، گرژی دەمارەكان، بۆرژان، گرفت لە نووستندا، زیادبوونی ئارەزووی خواردن. پاش 12 كاتژمێر لە وازهێنان، رێژەی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن لە لەشدا بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت لەگەڵ گەڕانەوەی ئاستی ئۆكسجین بۆ ئاستی ئاسایی لە خوێندا، لەگەڵ كەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە نۆرەی دڵ. پاش وازهێنان بە 48 كاتژمێر، كۆتاییە دەمارییەكان گەشە دەكەنەوە، بەمەشەوە هەستەكانی بۆن كردن و چێژ باشتر دەبن. پاش 3 رۆژ لە وازهێنان، هیچ ئاسەوارێكی نیكۆتین لە لەشدا نامێنێت، بەڵام لەوانەیە كە چەند گرفتێك سەرهەڵبدەن وەكو: سەرئێشە، هێڵنج، ئازاری ماسوڵكە، ناڕحەتی دەروونی. پاش 2- 3 هەفتە، دەتوانرێ مەشقی وەرزشی و چالاكییە فیزیكییەكان بێ هیچ ئاستەنگێك ئەنجام بدرێن، بۆ نموونە هەناسە خۆشتر دەبێت و دڵ لیاقە پەیدا دەكاتەوە، هەروەها لە زۆربەی جگەرەكێشەكاندا نیشانە ناخۆشەكانی پاش وازهێنان بە تەواوی نامێنن.
Top