ئایا خۆشووشتن لەكاتی عادەدا ئاساییە؟

ئایا خۆشووشتن لەكاتی عادەدا ئاساییە؟
تا ئێستا گەلێك ئافرەت پێیان وایە كە خۆشووشتن یان هەتا تەنیا شووشتنی سەر لە رۆژەكانی عادەدا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت. ئایا خۆشووشتن لەكاتی عادەدا ئاساییە؟ بەڵێ، خۆشووشتن بە درێژایی رۆژەكانی عادە ئاساییە و هیچ زیانێكی نییە، لە راستیدا زۆریش پێویستە. تا ئەم ساتەش هیچ بەڵگەیەكی زانستی یان پزیشكی نییە كە خۆشووشتن لەكاتی عادەدا هیچ مەترسی بۆ تەندروستی هەبێت تەنیا ئەوە نەبێت كە پێویستە ئافرەت دووركەوێتەوە لە خۆشووشتن بە ئاوی سارد چونكە دەبێتە هۆی گرژبوونی منداڵدان و زیادبوونی ژان Cramps. لەوكاتەی كە عادە دەبێتە هۆی هەستكردن بە هیلاكی، خەمۆكییەكی سووك، ئازارو ناڕەحەتی، وەرگرتنی گەرماو یارمەتی هێوربوونەوە دەدات و دەبێتە هۆی ئارامی و نوێبوونەوەی چالاكی، هەروەها ئازارەكانی عادە سووك دەكات. هۆكارێكی بەهێزی تر كە پێویستی بە خۆشووشتن لەكاتی عادەدا زیاتر دەكات بریتییە لە پاراستنی پاكوخاوێنی لەش و خۆپاراستن لە هەوكردنەكان و سووربوونەوەی پێست، ئەمەش خاڵێكی زۆر پێویستە و گرنگی زۆری هەیە.
Top