بەرزبوونەوەی پەستانی چاو

بەرزبوونەوەی پەستانی چاو
پەستانی ئاسایی ناو چاو Intra ocular pressure لە نێوان 12- 22 میللیمەتر جیوەدایە، هەندێك سەرچاوە دەڵێن 10- 21 ملم جیوە. پەستانی چاو بە ئامێرێكی بچووك بە ناوی تۆنۆمێتری Tonometry دەپێورێت، پتر لە 22 ملم جیوە بە پەستانی بەرز دادەنرێت. پەستانی ناو چاو بە شێوەیەكی ئاسایی لە نێوان ئەم دوو ژمارەیەدا بەردەوام لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەدایە. بەرزبوونەوەی پەستانی ناو چاو لەوانەیە كە بێ نیشانە بێت، بەڵام مەترسی زۆر دەخاتە سەر دەماری بینین. بەرزبوونەوەی پەستانی ناو چاو یەكێكە لە هۆكارەكانی ئاوی رەش Glaucoma، چونكە ئاوی رەش نەخۆشییەكی ئاڵۆزە و هۆكاری تریشی لەپاڵە وەكو بەساڵاچوون و مەیلی زگماكی، ئەم نەخۆشییە هۆكارێكی بەهێزە بۆ كوێربوونی هەمیشەیی. ئاستێكی بەرزبوونەوەی پەستانی ناو چاو بە دیاریكراوی نییە كە ببێتە هۆی ئاوی رەش. لە زۆربەی حاڵەتەكاندا كە پەستانی چاو زیاد بەرزدەبێتەوە لەوانەیە كە دەماری بینین تێكبدات و ببێتە هۆی لەدەستدانی بینین كە چاكبوونەوەی بۆ نییە، بەڵام ئەگەر زوو دەستنیشان بكرێت و چارەسەربكرێت ئەوا ئەگەری لەدەستدانی بینین كەم دەبێتەوە.
Top