ئایا خۆراك پەیوەندی بە بۆنی ناخۆشی دەمەوە هەیە؟

ئایا خۆراك پەیوەندی  بە بۆنی ناخۆشی دەمەوە هەیە؟
بێگومان جۆری خۆراك پەیوەندی بە بۆنی ناخۆشی دەمەوە هەیە، بەڵام گەلێك جاریش پەیوەندی نییە. بەگشتی نزیكەی 80- 90% ی حاڵەتەكانی بۆنی ناخۆشی دەم یان بۆنی ناخۆشی هەناسە پەیوەندییان بە خۆراكەوە نییە، بەڵكو راستەوخۆ پەیوەندییان بە كەموكوڕی لە پاكوخاوێنی دەمەوە هەیە، بۆ نموونە بڕی زیادی چینی سەر ددانەكان كە ناسراوە بە پلەیك Plaque، گەشەی رێژەیەكی زۆری بەكتریا لە بەشی پشتەوەی زماندا، نەخۆشیی پوك و ددان، كولبوون و هەوكردنەكانی دەم. جۆری خۆراك، نەخۆشی جگەر، نەخۆشیی گورچیلە، هەروەها گرفتەكانی هەرسكردن 10- 20 ی هۆكارەكانی تری بۆنی ناخۆشی دەم پێكدەهێنن. لێرەدا ئەمە بە روونی دەردەكەوێت كە هۆكاری خۆراكیی رێژەیەكی زۆر بچووكی حاڵەتەكانی بۆنی ناخۆشی دەم پێك دێنێت. ئەو خۆراكانەی كە رێژەیەكی بەرزی پرۆتین كە بڕی زیادی میسیل Methyl لەخۆدەگرن لەگەڵ ئەوانەی كە سولفەری زیاد لەخۆدەگرن بۆنی هەناسە ناخۆش دەكەن. پاش تیكشكاندنی ئەم پرۆتینانە لە كۆئەندامی هەرسدا ئاوێتە گازییەكانی سۆلفەر پەیدا دەبن كە لەگەڵ هەناسەدانەوەدا دێنە دەرەوە و بۆنێكی ناخۆش بە هەناسە دەبەخشن. بە هەمان میكانیزم سیر، بركۆلی، كەلەرم، پیاز بۆنی هەناسە ناخۆش دەكەن، هەروەها بەرهەمەكانی سۆیا، چەوەندەر، سپێناغ كە رێژەی بەرزی میسیل لەخۆدەگرن دەبنە هۆی پەیدابوونی ئاوێتەی TMA كە بۆنی ناخۆش دەداتە هەناسە و میز و ئارەقە.
Top