ئازار و بێ هێزبوونی شان

ئازار و بێ هێزبوونی شان
گەلێك جار ئازاری شان Shoulder pain هاوكات دەبێت لەگەڵ بێهێزبوونی جومگەی شان. هۆكارەكانی ئازار و بێ هێزبوونی شان بریتین لە: هەوكردن، كەمبوونی چالاكیی گلاندیی دەرەقی Hypothyroidism، نەخۆشی شەكرە كە كاریگەری دەكاتە سەر دەمارەكانی ناوچەی شان، زەبر یان برینداربوونی ماسوولكەكانی دەوری جومگەی شانRotator cuff، نەخۆشیی ماسوولكە Myopathy كە كاریگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر فرمانی ریشاڵەكانی ماسوولكە، هەوكردنی دەمارەكان Nuropathy كە بە ماسوولكەكانەوە بەندن كە دەبێتە هۆی لاوازبوون یان پووكانەوەی ماسوولكەكانی دەوری جومگەی شان و پاشان بەرە بەرە بێ هێزبوونیان، هەروەها دڕانی ژێی یەكێك لە ماسوولكەكانی دەوری جومگەی شان دەبێتە هۆی ئازار و بێهێزبوونێكی هەمیشەیی ئەگەر لە كاتی خۆیدا چارەسەرنەكرێت. چارەسەركردنی ئازاری شان بە دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆكارەكان دەكرێت، دەرمان بۆ حاڵەتەكانی هەوكردن، بۆ حاڵەتی زەبر و دڕانی ژێ یان ماسوولكەكانی شان چارەسەری سروشتی یان نەشتەرگەری پێویست دەكات.
Top