ئیدى شەکرە نابێتە کوشندە، چارەسەرەکەی دۆزرایەوە

ئیدى شەکرە نابێتە کوشندە، چارەسەرەکەی دۆزرایەوە
زانایان و پسپۆڕانی پزیشکی، توانیان گەشە بەو خانانەی بەنکریاس بھێنن کە ئەنسۆلین بەرھەم دەھێنیت، ئەم ھەواڵەش دەبێتە مژدەبەخشێکی گەورە بۆ ملیۆنەھا نەخۆشی شەکرە له جيهان.
زانایانی ئەمەریکی توانیان مژدەیەکی گەورە بدەن بە نەخۆشانی شەکرە لە جیھان، بە سەرکەوتنی دۆزینەوەیەکی نوێ کە دەتوانێ خانە ئاساییەکانی پێست بگۆڕێ بۆ خانەی بەنکریاس و جارێکی دی ئەنسۆلین بڕێژێت کە ئەمە کڕۆکی نەخۆشیەکەیە، ئاخر کە تواندرا ئەنسۆلین دروستبکات و پێویستی بە دەرزی ئەنسۆلین نەمێنێ، ئیتر بەتەواوی نەخۆشەکە چارەسەر دەبێت. زانایان بۆ ئەم داھێنانە پەنایان بۆ تەکنیکێک برد کە کاردەکات لەسەر ئەوەی ھەنگاو بەھەنگاو خانەکانی پێست ئەو کارە بکات، ئەم ئەزمونەش لەسەرەتا وەک ھەموو دۆزراوەیەکی دی پزیشکی لەسەر چەند مشکێک تاقیکرانەوە لەھەموویاندا سەرکەوتوو بوو، بەمەش توانیان لەھەنگاوی کۆتایی داھێنانەکەدا خانە مردووەکانی بەنکریاس بگۆڕن بۆ خانەی زیندوو کە دەتوانێ ئەنسۆلینی لاشە بەرھەم بھێنێت.
کاتێک ئەو خانانە لە مشکەکاندا تاقی کرانەوە، رێژەی شەکر لە لاشەیاندا بەتەواوی کۆنتڕۆل بووە، لای خۆیەوە پرۆفیسۆر شینگ دینگ لە پەیمانگای گلادستۆن و زانکۆی کالیفۆڕنیا رایگەیاند ’داھێنراوی تازەی پزیشکی توانی سەرچاوەیەکی دیارینەکراوی خانەی بیتا بدۆزێتەوە کە دەتوانێ ئەنسۆلین دروست بکات، کە دەتوانرێ بۆ ھەر نەخۆشێک بچێنرێت، ئەم رێگایەش بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە، لەتەواوی چارەسەرەکانی دی باشترە کە تائێستا دۆزراونەتەوە’.







باسنیوز
Top