خۆراكی ئاژەڵی و ئەگەری شێرپەنجە

خۆراكی ئاژەڵی و ئەگەری شێرپەنجە
خۆراكی دەوڵەمەند بە بەرهەمی ئاژەڵی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات. لە دوا لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە نزیكەی 12 جۆری شێرپەنجە پەیوەندیان بە زیاد خواردنی بەرهەمی ئاژەڵییەوە هەیە بەتایبەتی گۆشت، هێلكە، ئەلبان، بۆ نموونە شێرپەنجەی مەمك، گورچیلە، هێلكەدان، پەنكریاس، پرۆستات، گلاندی دەرەقی. هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە زیاد خواردنی بەرهەمی ئاژەڵی دەبێتە ئەگەری زیاد بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئینسولین و فاكتەری گەشەی نزیك لە پێكهاتەی ئینسولین و هۆرمۆنە سێكسییەكان، هەروەها كانزای ئاسن كە بە رێژەیەكی بەرز لە گۆشتدایە دەبێتە هۆی زیاد پەیدابوونی كۆلكە سەربەستەكان Free radicals و سترێسی كرداری ئۆكسان و تێكدانی DNA كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن. ئەگەرچی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە زیاد خواردنی بەرهەمە ئاژەڵییەكان زیاد دەبێت، بەڵام هۆكاری دیكەش رۆڵیان هەیە وەكو جگەرەكێشان، خواردنەوەی ئەلكهول، ماددە شیرینكارە دەستكردەكان Sweeteners، چەورییە ئاژەڵییەكان.
Top