ژووری خۆشووشتن خراپترین شوێنە لە ماڵەكەتدا، چونكە پڕە لە ماددەی شاراوەی كیمیایی ، ماددەی پەیداكردنی هەستەوەری، ماددەی ژەهراوی، ڤایرۆس، بەكتریا، مێروو. ئینجانە و بانیۆ و بەلوعەكان پاش گەرماو بە جوانی بشۆ، دووركەوە لە خۆشووشتن بە ئاوی كلۆركراو چونكە گازی كلۆر لە ئاوی گەرم جیادەبێتەوە هەندێك جار بە رێژەیەكی هێندە بەرز كە دەبێتە هۆی سووتانەوەی چاو، سووتانەوەی لووت، هەناسەتەنگی، سووربوونەوەی پێستی سەر و دەم وچاو، بۆ رێگرتن لەمە فلتەری سەر دوش Shower Head Filter system بەكاربێنە. كاشی زەمینە و دیوارەكانی ژووری گەرماو بە پاككەرەوەی سووك پاك بكەوە، دووركەوە لە بەكارهێنانی پاككەرەوەی بەهێز كە هەڵمی ناخۆشیان هەیە و چاو و قوڕگ و گوێ و لووت تووشی سووتانەوە دەكەن. بوونی هەواكێشی كارەبایی زۆر پێویستە لە ژووری خۆشووشتندا، بەكارخستنی هەواكێش پاش وەرگرتنی هەر دوشێك بە مەبەستی لابردنی هەوای شێدار بۆ هەوای دەرەوەی ماڵ زۆر پێویستە. كەلێنی كاشییەكانی ژووری گەرماو پڕكەرەوە چونكە شێدارن و دەبنە مۆڵگە بۆ گەشەی بەكتریا و كەڕوو و قڕێژی تر كە دەبێتە هۆی كۆكە، سەرئێشە، لووت گیران، هەناسەتەنگی، خورشتی چاوەكان.