ئایا جگەرەی نەعناع لە جگەرەی ئاسایی زیانبەخشترە؟

ئایا جگەرەی نەعناع لە جگەرەی ئاسایی زیانبەخشترە؟
جگەرەی نەعناع Menthol cigarettes بە تێكەڵكردنی تووتن و نەعناع دروست دەكرێت. نەعناع هانی چینە لینجەكان دەدات بۆ هەڵمژینی هەموو ئەو ماددە كیمیاییانەی كە لە ئاودا دەتوێنەوە، هەروەها هەستی فێنك بوون یان ساردبوون لەدەم و لووتدا پەیدا دەكات بێ ئەوەی كە پلەی گەرمی لەم شوێنانەدا دابەزێنێت. لەبەر چێژی نەعناع و دابینكردنی نیكۆتین، جگەرەكێش دوكەڵ بۆ ماوەیەكی درێژتر لە سییەكانیدا دەهێڵێتەوە. لە ئەنجامی سووتانی نەعناع ماددەیەكی شێرپەنجەیی پەیدا دەبێت كە ناسراوە بە بینزۆپایرین Benzopyrene، لەگەڵ ئەمەشدا جگەرەی نەعناع لە لایەنی زیانە ناسراو و چەسپاوەكانی تووتن لە جگەرەی ئاسایی باشتر نییە و زیانبەخشتریش نییە تەنیا ئەوە نەبێت كە وازهێنان لە جگەرەی نەعناع قوڕسترە لە وازهێنان لە جگەرەی ئاسایی، چونكە زیاتر دەبێتە هۆی راهاتن، هەروەها كەسی جگەرەكێش ژمارەیەكی زیاتر لە جگەرەی نەعناع دەكێشێت، چونكە نەعناع نایەڵێت كە رێژەی تەواوی نیكۆتین بگاتە لەش كە ماددەی بەرپرسیاری سەرەكییە بۆ راهاتن، بە مانایەكی دیكە جگەرەكێش تێر جگەرە نابێت.
Top