ماددەی ژەهراوی لە مەسكارادا

ماددەی ژەهراوی لە مەسكارادا
مەسكارا Mascara بەشێكی گرنگە لە ئارایشت، ملیۆنەها ئافرەت رۆژانە بەكاری دێنن، بەڵام لەوانەیە ماددەی كیمیایی ژەهراوی لەخۆبگرێت كە كاریگەریی خراپ بكاتە سەر تەندروستی. مەسكارا بۆیەی دەستكرد، كانزای جۆراوجۆر، ماددەی كیمیایی دیكە لەخۆدەگرێت كە دەبنە هۆی سووتانەوە، خورشت و سووبوونەوە، هەروەها هەندێك لەم ماددە كیمیاییانە شێرپەنجەیین Carcinogenic. فتالێتەكان Phthalates جگە لە مەسكارا لە زیاتر لە 100 ئاوێتەی جوانكاریدا هەن، كاریگەری نێگەتیڤ دەكەنە سەر هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لە لەشدا، بۆ نموونە باڵغبوونی پێشوەخت لە كچدا و لەكاتی دووگیانیشدا لەوانەیە كە ببنە هۆی سەقەتیی زگماكی لە كۆرپەدا. هەروەها فتالێتەكان كاریگەریی نێگەتیڤ دەكەنە سەر جگەر، سییەكان، گورچیلە، كۆئەندامی زاوزێ. ژمارەیەكی زۆری ماددەی كیمیایی لەگەڵ مەسكارادا تێكەڵ دەكرێن بە مەبەستی خۆشكردنی بۆن كە پتر لە 10 جۆریان مەترسیان بۆ تەندروستی هەیە. جیوە یەكێكە لە خەتەرناكترین ماددە ژەهراوییەكان بۆ دەوربەر و تەندروستی، جیوە بۆ رێگرتن لە بەكتریا دەخرێتە ناو مەسكارا بەڵام لەژێر ناوی تایمیرۆسال Thimerosal. پارابینەكان Parabens، ماددەی TEA، ماددەی SLS كە لە مەسكارادان زیانی جیاواز بە تەندروستی دەگەیەنن.
Top