بۆچی كافیار سوودبەخشە؟

بۆچی كافیار سوودبەخشە؟
كافیار Caviar بەهایەكی بەرزی خۆراكیی هەیە بۆیە گرانترین بەرهەمەكانی ماسییە. كافیار هێلكەی جۆرێكی ماسییە كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە دەریای قەزوین و دەریای رەشدا دەژی، ئەم هێلكانە چەندین جۆر و رەنگیان هەیە. كافیار رێژەیەكی بەرزی پرۆتین لەخۆدەگرێت بە بڕی 29 گرام لە هەر 100 گرام كافیاردا، هەروەها سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ڤیتامین A كە گرنگە بۆ پێست و بینین و گەشە، رێژەیەكی باش لە چەوریی ئۆمیگا3 لەخۆدەگرێت كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك و شێرپەنجەی پرۆستات كەم دەكاتەوە، بڕێكی باشی ڤیتامین D كە یارمەتی ئێسك و ددان دەدات، هەروەها سوودی هەیە بۆ هێشتنەوەی پەستانی خوێن لە ئاستێكی ئاساییدا. كافیار یارمەتیدەرە بۆ كردنەوەی ئارەزووی خواردن، چەندین كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو سیلینیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، كالسیۆم، فسفۆر. كافیار هیچ كاربۆهیدرات و چەورییە نێوەندەكان Trans fats لەخۆناگرێت و رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نۆرەی دڵ و جەڵتە، هەروەها زۆر سوودبەخشە بۆ ئەو كەسانەی كە نەشتەرگەریی گەورەیان بۆ دەكرێت لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی كە لەژێر چارەسەری كیمیاییدان.
Top