نیشانەكانی باڵغبوونی كچ

نیشانەكانی باڵغبوونی كچ
باڵغبوونی تەواو واتە سووڕی خوێنی مانگانەی دەستی پێكردبێت و بە شێوەیەكی رێك جێگیربووبێت. نیشانەكانی تری باڵغبوون بریتین لە: گەشەكردنی مەمك، گەشەكردنی موو لە خوارەوەی ناوك و بن كەوشەكاندا، درێژبوونێكی كتوپڕی باڵا، زیادبوونی كێشی لەش، گۆڕان لە روخساری گشتی و كونتوری لەشدا، گەورەبوونی قەبارەی منداڵدان، چالاكبوونی گلاندە چەورییەكانی پێست و ئەگەری سەرهەڵدانی زیپكەی گەنجێتی، گۆڕان لە باری دەروونیدا. باڵغبوون Pubarty ئەو كاتە سەرهەڵدەدات كە گلاندی پتیوتەری Pituitary كە كەوتۆتە ژێرەوەی مێشك هۆرمۆنێك دەردەدات بە ناوی گۆنادۆترۆپین Gonadotropin كە هێلكەدانەكان هاندەدات بۆ زیاد بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین Estrogen. لەگەڵ باڵغبووندا گۆڕانێكی بەرچاو لە لایەنی سۆز و لایەنی دەروونیدا روودەدات لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری زاوزێ و دووگیانی و منداڵبوون. بەگشتی ئەو گۆڕانانەی كە پەیوەستن بە باڵغبوون لە نێوان تەمەنی 9 - 16 ساڵیدا بەرە بەرە سەرهەڵدەدەن. تەمەنی باڵغبوون لە كچێكەوە بۆ كچێكی تر، هەروەها بە پێی شوێنی جوگرافی دەگۆڕێت، بۆ نموونە لەو شوێنانەی جیهاندا كە خۆراك و ئاستی ژیانیان باشە باڵغبوون لە تەمەنێكی بچووكتر دەستپێدەكات.
Top