لەكاتی دووگیانیدا لەم خۆراكانە دووركەوە

لەكاتی دووگیانیدا لەم خۆراكانە دووركەوە
لەكاتی دووگیانیدا، پێویستە ئافرەت لە چەند خواردن و خواردنەوەیەك دووركەوێتەوە یان سنوورداریان بكات بە مەبەستی خۆپاراستن لە ژاراویبوون بە خۆراك و پاراستنی كۆرپە، بۆ نموونە هەندێك خۆراك بە میكرۆبی لیستیریا Listeria ئالوودە دەبن كە خواردنیان لە لایەن ئافرەتی دووگیانەوە دەببێتە ئەگەری لەبارچوون یان مردنی كۆرپە لەكاتی لەدایكبوونیدا، پەنیری نەرم یان رووپۆشەكەی شین هەڵگەڕابێت هەڵگرە بەم میكرۆبە. بەكتریای سالمۆنێللا Salmonella گەلێك جار هۆكارە بۆ ژاراویبوون بە خۆراك، بۆ نموونە شیری پاستیوریزە نەكراو، پەنیری پارمیسان Parmesan هێلكەی خاو یان خۆراكی دروستكراو بە هێلكەی خاو، گۆشتی سووری خاو، گۆشتی پەلەوەڕی خاو سەرچاوەن بۆ ئەم بەكتریایە.مشەخۆری تۆكسۆپلازما یان نەخۆشیی پشیلە Toxoplasmosis گەلێك جار لە گۆشتی خاو یان بە تەواوی نەكوڵابێت بەدی دەكرێت، هەروەها لەناو پیسایی پشیلە و لەناو سەوزە و میوەدا كە بە باشی نەشۆرابن. واباشترە كە ئافرەتی دووگیان دووركەوێتەوە لە قاوە، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، خواردنەوە وزەبەخشەكان، شوكولاتە، هەروەها ماسی و بەرهەمەكانی ماسی لەبەر رێژەی جیاوازی كانزای جیوە كە زیان بە كۆئەندامی دەماری كۆرپە دەگەیەنێت، بۆ نموونە ماسیی تونە، ماسیی مارلین Marlin، سوۆردفیش Swordfish، لەگەڵ ئەو خۆراكانەی كە رێژەی بەرزی ڤیتامین A لەخۆدەگرن وەكو جگەر و زەیتی جگەری نەهەنگ Cod liver oil.
Top