پەیوەندیی نێوان خواردنی شیرینی و نەخۆشیی شەكرە تووشبووانی نیگەران كردووە، بۆ نموونە میوەكان كە رێژەی جیاوازی شەكر لەخۆدەگرن. ئەمە روونكراوەتەوە كە نەخۆشانی شەكرە دەتوانن میوە بخۆن، لە راستیدا هەڵبژاردنی میوە لە خۆراكی پرۆسێسكراو باشترە كە رێژەی بەرزی شەكر و كاربۆهیدراتی تر و چەوری لەخۆدەگرن. میوەكان ماددەی گرنگی سروشتی لەخۆدەگرن لە ریشاڵ، ڤیتامین، ئەنزیم، كانزا، ماددەی دژەئۆكسان كە پێویستن بۆ نەخۆشانی شەكرە. زۆربەی نەخۆشانی شەكرە دەتوانن كە هەمان خۆراكی كەسانی ئاسایی بخۆن، بەڵام بە كەمكردنەوەی بڕ و كەڕەتەكانی خواردن. گەلێك جار خواردنی میوەی شیرین لەبەر رێژە بەرزەكەی شەكر بۆ نەخۆشانی شەكرە مەترسیدار دەبێت. میوەی شیاو بە بڕی گونجاو بۆ نەخۆشانی شەكرە بریتین لە: سێو، فەراولە، هەرمێ، ئاڵو، گێلاس. میوە نەگونجاوەكانیش بریتین لە: خورما، شووتی، بۆیە پێویستە كە بڕی كەم بخورێن. وا باشە كە بڕی میوەی رۆژانە لە 30 گرام زیاتر نەبێت كە دەكاتە نزیكەی 15گرام كاربۆهیدرات بە شێوەی شەكری میوە (فرەكتۆز Fructose)، بۆ نموونە نیو مۆز یان سێوێكی مامناوەندی، 2 كەوچك كشمش یان مێوژ. باش نییە كە تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە بڕی زیادی میوەی شیرین لە ماوەیەكی كەمدا بخوات.