بە خۆراك بەرگریی لەشت بەهێز بكە

بە خۆراك بەرگریی لەشت بەهێز بكە
خۆراكی دروست گرنگی زۆری بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگریی لەش هەیە كە پێویستە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە وەرزییەكانی وەكو هەڵامەت، لەگەڵ هەوكردنی جومگە، هەستەوەرییەكان، شێرپەنجە. پرۆتین بەشێكە لە میكانیزمی بەرگریی لەشدا، بۆ نموونە خۆراكی دەریا، گۆشتی بێ چەوری، هێلكە، نۆك، پاقلەمەنییەكان، بەرهەمەكانی سۆیا، تۆو و كاكڵەكان Nuts. ڤیتامین A رۆڵی هەیە لە رێكخستنی سستمی بەرگریی لەش و پاراستنی پێست و ناوپۆشی كۆئەندامی هەرس، سەرچاوەكانی بریتین لە: پەتاتەی شیرین، گێزەر، سپێناغ، بیبەری شیرینی سوور، قەیسی، هێلكە، شیر. ڤیتامین C لەش دەپارێزێت لە هەوكردنەكان بە هاندانی دروستبوونی دژەتەن و بەهێزكردنی بەرگریی لەش، سەرچاوە خۆراكییەكانی بریتین لە: میوە مزرەكان، بیبەری شیرین، فەراولە، كیوی، تەماتە. ڤیتامین E دژەئۆكسانە و بەرگری لەش بەهێزدەكات،سەرچاوەكانی بریتین لە: تۆوی گولەبەڕۆژە، باوی، زەیتی رووەكی، بندق، سپێناغ، كەرەی فستقی سودانی Peanut butter. كانزای زینك یان تۆتیا یارمەتی بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش دەدات، لەوانەشە كە هانی چاكبوونەوەی برین بدات: گۆشتی بێ چەوری، گۆشتی پەلەوەڕ، خۆراكی دەریا، شیر، دانەوێڵەی تەواو، پاقلەمەنییەكان، كاكڵەكان وەكو گوێز، باوی، بندق، كازو، فستق. ماددە خۆراكییە گرنگەكانی تر بریتین لە: ڤیتامین B6، ڤیتامین B9 یان فۆلێت، كانزای سیلینیۆم، ئاسن.
Top