رۆژانە لە 20 گرام زیاتر شەكر مەخۆ!

رۆژانە لە 20 گرام زیاتر شەكر مەخۆ!
شەكر وزەیەكی زۆر و خێرا لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە كەوچكێكی چای شەكر 15 كالۆری وزەی تێدایە، بۆیە زیاد خواردنی شەكر و شیرینی دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی كە ئەمەش بە دەوری خۆی ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، خەمۆكی، نەخۆشیی شەكرە، هەندێك جۆری شێرپەنجە، جەڵتەی مێشك زیاد دەكات. یەكێكی تر لە زیانە لابەلایەكانی زیاد خواردنی شەكر بریتییە لە پەیدابوونی بەرگری بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین كە دەرەنجام دەبێتە ئەگەری تووشبوون بە شەكرەی جۆری دووەم، هەروەها دەبێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری گلیسریدە سیانییەكان و دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی باش HDL لە خوێندا، لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ. شەكر هۆكارێكی هاندەرە بۆ كلۆربوونی ددانەكان بەتایبەتی لە منداڵاندا كە زۆر پابەندی پاكوخاوێنی دەم و ددان نابن. لەبەر كەمی پرۆتین و ریشاڵ، +خواردنی شیرینی هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی باش دابین ناكات، واتە برسیبوون زوو سەرهەڵدەداتەوە، ئەمەش ئەگەری زیاد خواردن پتر دەكات. سۆدا Soda نموونەیەكی زەقە كە رێژەیەكی بەرزی شەكر لەخۆدەگرێت لەگەڵ كەمترین رێژەی ماددە گرنگەكان، بۆ نموونە قوتووێك نزیكەی 40 گرام شەكری تێدایە كە 2 هێندە پترە لە بڕی رێگەپێدراوی رۆژانە بۆ كەسێكی پێگەیشتوو.
Top