پەیوەندیی نەخۆشی پووك بە نەخۆشیی دڵ و شەكرەوە

پەیوەندیی نەخۆشی پووك بە نەخۆشیی دڵ و شەكرەوە
زێتر لە 90%ی ئەو كەسانەی كە نەخۆشیی پووكیان هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی شەكرە لێدەكرێت. بۆیە پێویستە لەسەر تووشبووان بە نەخۆشیی پووك و ددان Peridontal disease كە پشكنین بۆ نەخۆشیی شەكرە ئەنجام بدەن، هەروەها پشكنین بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیی دڵیش ئەنجام بدەن. هەروەها لەوانەیە كە پەیوەندییەكی بەهێز هەبێت لە نێوان نەخۆشیی پوك و ددانەكان لەگەڵ تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ. لە هەردوو حاڵەتدا چەند فاكتەرێكی ریسك هەیە وەكو جگەرەكێشان، بەساڵاچوون، نەخۆشیی شەكرە. هەر بۆیەشە كە چەند هەنگاوێكی خۆپاراستن هاوبەشن، بۆ نموونە وازهێنان لە جگەرەكێشان، زیاد خواردنی میوە و سەوزە رەنگاوڕەنگەكان كە بە ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان دەوڵەمەندن، شووشتنی ددانەكان بە فڵچە و مەعجونی فلۆردار بەلای كەم رۆژانە 2 جار لەگەڵ بەكارهێنانی داوی ددان Floss و بەكارهێنانی غەرغەرەی دژەبەكتریا Mouthwash، سەردانی دەوری پزیشكی ددان بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیی پوك و ددان.
Top