بەڕوو خواردنێكی بە تام و خۆش !

بەڕوو خواردنێكی بە تام و خۆش !
كوردستان بە چەندین سامانی سرووشتی و دار ودرەخت بەناوبانگە، بە تایبەت لە بواری كشتوكاڵ و درەختی خۆڕسكدا، چەندین جۆرە دار هەیە لە خۆیەوە دەڕوێ و سوودێكی زۆریشی هەیە لە ژیانی كورەدەواری، یەكێك لەوانە دار (بەڕوو)ە، بەڕوو دارێكی بەهێزە و بەربوومەكەشی خواردنێكی خۆشە، داربەڕوو بەوە ناسراوە كە دارێكی بەهێزە و تەنیا لەو كاتەی نەمامە یان تەڕە دەتوانرێ كاری لەسەر بكرێ بۆ دروست كردنی كەرستە و شتی دیكە، لە بەڕوو چەندین داو ودەرمان دروست دەكرێ، خواردنێكی تاڵە ئەگەر بە خاوی بخورێ و دوای برژاندنیش یان خستە ناو ئاگرەوە، تامەكەی دەگۆڕێ و شیرین دەبێ، سەری بەڕوو كڵاوێكی هەیە و پێیدەگوترێ (جەفت) ئەو قنچكەیە سوودی هەیە لە پاككردنەوە و دروست كردنی جەفت و مەشكە و هیزە و یان پێستی پێ خۆش دەكرێ، سەری بەڕوو پیێدەڵێن : قنچك، بەر لەوەی بەڕوو ببرژێنرێت و ئەو قنچكەی لێدەكرێتەوە بە چەقۆ یان یان شتێكی تیژ، دواتریش بەڕوو دەخرێتە سەر شوێنێكی گەرم یان نزیك لە ئاگر و هێواش هێواش دەبرژێ و داوتر دەخورێ، بەڕوو ئەگەر قنچكەكەی لێنەكرێتەوە و لەگەڵ گەرم بوون دەتەقێ و دەنگێكی بەرزی لێدەردەچێ، و بۆیە سەری بەڕووەكە لێیدەكرێتەوە تاوەكو دەنگی نەیەت، دار بەڕوو لە كاتێكدا كە نەرمە و لێدەكرێتەوە و دەكرێتە گۆپاڵ، هەروەها دەكرێ سوود لە جەفتی بەڕوو وەربگیرێ وەك خواردنێك بۆ ئاژەڵان و گیانداری خۆماڵی یان هەر بە ئاسایی دەدرێتە گیانداران و ئەوانیش دەیخۆن.
Top