یەکەم نەشتەرگەری چاندی کەلـلەسەر ئەنجام دەدرێت
پزیشکە ئیسپانییەکان لەخۆئامادەکردندان بۆ ئەنجامدانی ئاڵۆزترین نەشتەرگەری چاندنی دەم و چاو لە جیهاندا بۆ لویس کازارامونا کە بە شێوەیەکی ناوازە شێواوە و بووەتە هۆی هەڵاوسان و خوێنبەربوونی شادەمارەکان.
بەپێی هەواڵێکی (سکای نیوز)ی عهرهبی، د. خوان بیر باریت کە سەرپەرشتی نەشتەرگەرییەکە دەکات لە ساڵی 2010دا سەرپەرشتی یەکەم نەشتەرگەری چاندنی دەموچاوێکی لە جیهاندا کردبوو، حەز دەکات نەشتەرگەرییەکە بە چاندنی کەلـلەسەر ناوزەد بکات، چونکە جگە لە چاوەکان و مێشک و بەشێکی گرنگی کاسەسەر گشت بەشەکانی تری مێشک دەچێنرێت. ئێستهش بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە چاوەڕێی خۆبەخشێک دەکەن.
بە ئەنجامدانی ئهو نەشتەرگەرییه کازارامونای 44 ساڵی لچ و لێو و گوێیەکان و قژ و ماسوڵکە و دەمارەکان و لووت و زمان و شەویلاک و دەموچاوێکی نوێی بۆ دەچێنرێت
پێشبینی دەکرێ ئەو نەشتەرگەرییە زۆر ئاڵۆزتر بێت لەو نەشتەرگەرییهی بۆ ریتشارد لی نوریسی ئەمریکی لە ساڵی 2012دا ئەنجام درا، کە ئەو کات بە گەورەترین نەشتەرگەری چاندنی دەموچاو لە جیهاندا لەقەڵەم درا و ماوەی 36 سهعاتی خایاند.
کازارامونا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئێرلەندی گوتی 'پێویستە شتێک بکەم، نەشتەرگەرییەکە ژیانم بۆ بگەڕێنێتەوە، ئەگەر مردیشم هەرچۆنێک بێت هەوڵم داوە'
لەپێناو خۆئامادەکردنی دەروونی بۆ نەشتەرگەرییەکە کازارامونا چاوی بە (ئۆسکار) کەوت كه یەکەم کەس بوو نەشتەرگەری چاندنی دەموچاوێکی بۆ ئەنجام درا لە ساڵی 2010.
باسنیوز
