تەندروستییانەترین زەیت بۆ ئاش لێنان ئەو جۆرەیە كە بە پلەی یەكەم لە ترشە چەورییە ناتێرەیەكانەكان Monounsaturated پێكهاتبێت. چەوری بەشێكی گرنگە لە خۆراكی رۆژانەماندا، چەوری یارمەتی هەڵمژینی گەلێك ڤیتامین و ماددەی گرنگ دەدات. زەیتی كانۆلا Canola oil یەكێكە لە تەندروستییانەترین زەیت، زەیتی فستقی سودانی Peanut oil جۆرێكی ترە كە رێژەیەكی بەرز لە چەورییە ناتێرە یەكانەكان Monounsaturated لەخۆدەگرێت. زۆربەی زەیتی كاكڵەكان تەندروستییانەن وەكو زەیتی گوێز، پاقلەی سودانی. زەیتی زەیتوون باشترینی زەیتە تەندروستییەكانە چونكە زۆر پاكە و تێكەڵاوێك لە چەورییە ناتێرە یەكانەكان و فرە ناتێرەكان Polyunsaturated لەخۆدەگرێت، هەروەها بە كەمترین دەستكاری بە گوشینی زەیتوون بەرهەم دەهێنرێت. واباشترە كە زەیتی فستقی سودانی بۆ پلەی گەرمی زۆر بەرز بەكاربێت، زەیتی زەیتوون و كانۆلا بۆ پلەی گەرمیی مامناوەندی و بەرز، هەروەها زەیتی گوڵەبەڕۆژە بۆ پلەی گەرمی مامناوەندی و كێك و هەویركاری فرنی گونجاوە. نابێ ئەمەش لەیاد بكرێت كە زەیتە باشەكان وزەی زۆر لەخۆدەگرن بۆ پێویستە كە بە بڕی كەم بخرێنە خۆراكەوە بەتایبەتی لەكاتی سووركردنەوەی خۆراكدا.