خۆراكی ناتەندروستییانە Unhealthy food ئەو خۆراكەیە كە رێژەیەكی كەميی ماددە خۆراكییە گرنگەكانی وەكو ڤیتامین و كانزا و ریشاڵ و ماددەی دژەئۆكسان لەخۆدەگرێت بەرانبەر بە رێژەیەكی بەرزی چەورییە تێرەكان و خوێ یان شەكر، یان ماددەی مۆنۆ سۆدیۆم گلوتامێیت MSG، هەروەها چەورییە ناوەندییەكان Trans fats، زەیتە هایدرۆجینكراوەكان كە ئەگەری قەڵەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل زیاد دەكەن. ئەم جۆرە خۆراكانە ئەگەری تووشبوون بە گەلێك نەخۆشيی درێژخایەن زیاد دەكەن وەكو نەخۆشيی شەكرە، قەڵەوی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. نموونەی ئەم خۆراكانە وەكو: خۆراكی خێرا، خواردنەوە شەكردارەكان یان شیرینكراوەكان وەكو شیرەی میوەی دەستكرد. سۆدا Soda نموونەیەكی تری خۆراكە ناتەندروستییەكانە بەوەی كە رێژەیەكی بەرزی شەكر لەخۆدەگرێت لەگەڵ كەمترین رێژەی ماددە گرنگەكان، بۆ نموونە قوتووێك سۆدا نزیكەی 40 گرام شەكری تێدایە كە 2 هێندە پترە لە بڕی رێگەپێدراوی رۆژانە بۆ كەسێكی پێگەیشتوو، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشيی شەكرەی جۆری دووەم زیاد دەكات.