ئەو خۆراكانەی هەستەوەری پەیدادەكەن

ئەو خۆراكانەی هەستەوەری پەیدادەكەن
هەستەوەریی خۆراك Food allergy كاردانەوەی سستمی بەرگری لەشە بەرانبەر بە ماددەیەكی دیاریكراوی ناو هەندێك خۆراك، بۆ نموونە تەنیا لەناو گەنمدا 32 ماددە هەیە كە لەوانەیە ببنە ئەگەری هەستەوەری كە باوترینیان ماددەی گلوتینە Glutin. لەش وەكو هەوڵێك بۆ بەرگریكردن دژەتەن دژی ئەم ماددەیە دروست دەكات كە ئەمەش دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی هەستەوەری لە ماوەی چەند خولەكێك تا چەند كاتژمێرێك یان هەتا پاش رۆژێك لە گەیشتنی ماددەكە بە لەش. نیشانەكانی هەستەوەری بریتین لە: خورشت و ئاوسانی لێوەكان یان دەم و زمان، خورشت لە پێستدا، ئاوسانی قوڕگ، نووسانی دەنگ، هێڵنج یان رشانەوە، سك ئێشە و هەندێك جاریش سكچوون. جگە لە باینجان، ئەو خۆراكانەی كە زیاتر هەستەوەری لە هەندێك كەسدا پەیدا دەكەن ئەمانەن: ماسی، خەردەل، شیر، هێلكە، بەهارات، پاقڵە، خۆراكە قوتووبەندەكان. ئەو حاڵەت و نەخۆشییانەی كە رێگا خۆش دەكەن بۆ تووشبوون بە هەستەوەری خۆراك بریتین لە: نەخۆشی شەكرە، مەنگۆلیزم، باڵاكورتی.
Top