رێگای دروست بۆ تواندنەوەی ماسيی بەستوو

رێگای دروست بۆ تواندنەوەی ماسيی بەستوو
ماسی سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ پرۆتینێكی كوالیتی بەرز و ئۆمیگا 3 كە رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نۆرەی دڵ، جەڵتەی مێشك، شێرپەنجە، هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان. بەگشتی فریزكردنی ماسی لە بەهای خۆراكییەكەی كەم ناكاتەوە بەتایبەتی پرۆتین و ترشە چەوری ئۆمیگا 3. رێگای دروست بۆ تاواندنەوەی ماسيی بەستوو Frozen fish بریتییە لە دانەبەر ئاوی سارد یان دانان لەناو دەفرێكی پڕ لە ئاوی سارد تا ئەو كاتەی نەرم دەبێتەوە ئینجا راستەوخۆ ئامادەبكرێت، دەكرێ لە فریزەر دەربهێنرێت و راستەوخۆ لەناو دەفرێكدا لە بەشی خوارەوەی سەلاجە دابنرێت تا دەتوێتەوە. هەرگیز باش نییە كە ماسيی بەستوو بە ئاوی گەرم، فڕنی مایكرۆوێڤ یان بە دانانی لە پلەی گەرمیی ژووردا بتوێنرێتەوە.
Top