بە خۆراك ئاستی شەكری خوێن دابەزێنە

بە خۆراك ئاستی شەكری خوێن دابەزێنە
بەرزبوونەوەی درێژخایەنی ئاستی شەكری خوێن Hyperglycemia دەبێتە هۆی گرفتی تەندروستی گەورە لە هەموو ئەندامەكانی لەشدا. دەكرێ بە خۆراك تا رادەیەكی باش ئاستی شەكری خوێن بخرێتە ژێر كۆنترۆلەوە یان بەلای كەم رێگا لە بەرزبوونەوەی بگیرێت. هەر خۆراكێك خاوەن رێژەیەكی(گلایسیمی) تایبەتە Glycemic index واتە تا چەند و بە چ خێراییەك دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، ئەم رێژەیەی بۆ خۆراكی جیاواز لە نێوان 0- 100 دایە. ئەو خۆراكانەی كە رێژەی گلایسمییان نزمە رۆڵیان هەیە بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەكری خوێن و هێشتنەوەی لە ئاستێكی ئاساییدا. خواردنی كەمێك باوی زۆر گرنگە بەتایبەتی لەكاتی هەستكردن بە برسیبوون لە نێوان ژەمە سەرەكییەكاندا، سەرەڕای كۆنترۆلكردنی شەكری خوێن سوودی تەندروستی دیكەشی هەیە. پەتاتەی شیرین بە ماددەی دژەئۆكسان دەوڵەمەندە لەگەڵ ریشاڵ كە رۆڵیان هەیە لە جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێندا. هەرگیز پێت نامۆ نەبێت كە هەندێك خۆراكی شیرین ئاستی شەكری خوێن دادەبەزێنن، سێو و هەموو جۆرەكانی توو Berries دوو نموونەی زیندوون، هەروەها دارچین Cinnamon و سركە دوو نموونەی ترن كە ئاستی شەكری خوێن كۆنترۆل دەكەن.
Top