هۆكارەكانی قژ سپیبوون

هۆكارەكانی قژ سپیبوون
خانەكانی دروستكردنی قژ Hair stem cells جیاوازن لەگەڵ خانەكانی دروستكردنی بۆیەی قژ، بۆیەی قژ تەنیا رەنگی قژ دادەپۆشێت بەڵام پێكهاتەكەی ناگۆڕێت، ئەگەرچی بەگشتی هەردوو جۆری خانەكان بەیەكەوە كاردەكەن، بەڵام لەوانەیە كە هەر یەكێكیان بە جیا لە چالاكی بوەستێت كە هەندێك جار لەوانەیە هەمیشەیی بێت. بەساڵاچوون گەورەترین هۆكارە بۆ قژ سپیبوون، پسپۆڕانی پێست دەڵێن كە 50%ی كۆی تاڵە مووەكانی سەر لە 50%ی خەڵكدا پاش تەمەنی 50 ساڵی خۆڵەمێشی یان سپی هەڵدەگەڕێن. پێكهاتەكانی قژ وەكو پێست لەگەڵ بەساڵاچووندا گۆڕانییان بەسەردا دێت. هۆكاری رەگەزی Ethnicity، بۆ نموونە قەفقاسییەكان لە تەمەنێكی زوودا قژیان خۆڵەمێشی هەڵدەگڕێت، پاشان دانیشتووانی ئاسیا، ئینجا ئەمریكییە بە رەگەز ئەفریقییەكان، هۆكاری ئەمەش تا ئێستا نەزانراوە. سترێس Stress گەلێك كاریگەری هەیە لەسەر تەندروستيی قژ و پێستدا، بۆ نموونە لەوانەیە كە ببێتە هۆی گۆڕانی رەنگی قژ بۆ خۆڵەمێشی، هەروەها هەڵوەرینی. جگەرەكێشان كاریگەری خراپ دەكاتە سەر قژ و پێست. كەمیی ڤیتامین B12 دەبێتە ئەگەری لەدەستدانی بۆیەی قژ.
Top