بەهای خۆراكیی ماش

بەهای خۆراكیی ماش
ماش Mung beans رێژەیەكی بەرزی پرۆتین لەخۆدەگرێت، لەگەڵ رێژەیەكی كەمی سۆدیۆم و بڕێكی مامناوەندی وزە، هەروەها هیچ چەوریشی تێدا نییە و سەرچاوەیەكی باشە بۆ ریشاڵی تواوە و چەندین كانزا و ڤیتامینی گرنگ، بۆ نموونە ڤیتامین C، B1، A. سوودە تەندروستییەكانی ماش ئەمانەن: دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا، خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتدا بەوەی كە ماش ماددەیەك لەخۆدەگرێت كە دژی ئەو ئەنزیمە كاردەكات كە رۆڵی هەیە لە دابەشبوونی هەندێك جۆری خانەی شێرپەنجەیی. ماش ماددە ئایزۆفلاڤۆنەكان Isoflavones لەخۆدەگرێت كە سەرچاوەن بۆ ئیسترۆجینی رووەكی و گرنگن بۆ رێكخستنی هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لە ئافرەتدا بەتایبەتی لە تەمەنی پاش وەستانی یەكجارەكی عادەدا Menopause، پاراستنی ئێسكەكان لە پووكانەوە و تەنكبوون Osteoporosis، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن بەتایبەتی لە تووشبووان بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم.
Top