هەوكردنی گەدە و ریخۆڵە

هەوكردنی گەدە و ریخۆڵە
هەوكردنی گەدە و ریخۆڵە Gastroenteritis دەبێتە هۆی سكچوون، رشانەوە، سك ئێشە. نیشانەكانی هەوكردنی گەدە و ریخۆڵە زۆر نزیكن لە نیشانەكانی ژاراویبوون بە خۆراك. تووشبوون بە رێگای خواردن و خواردنەوەی ئالووەدەبوو بە بەكتریا، ڤایرۆس یان مشەخۆرەكان روودەدات. هەندێك جار خودی هەندێك جۆری خۆراك دەبێتە هۆی سووتانەوەی گەدە و ریخۆڵە یان هەتا هەوكردن هەر وەكو ئەوەی كە لە حاڵەتی بەرگەنگرتنی لاكتۆز Lactose intolerance پاش خواردنی شیر و بەرهەمەكانی لە هەندێك كەسدا بەدی دەكرێت. لە لایەكی ترەوە، هەندێك دەرمانی وەكو ئەسپرین و دەرمانی دژی رۆماتیزم و ئازار، هەندێك دەرمانی دژەژی، كافائین، دەرمانە ستیرۆیدەكان وەكو زیانی لابەلا دەبنە ئەگەری سووتانەوەی گەدە و ریخۆڵە. زۆربەی تووشبووان بە خێرایی چاكدەبنەوە، چارەسەركردن بریتییە لە بەكارهێنانی دەرمان دژی میكرۆب، دژی رشانەوە و دەرمانی راگرتنی سكچوون. بەهەرحاڵ، منداڵ و پیرەكان ئەگەری ئاڵۆزییان لێدەكرێت بەتایبەتی كەمبوونەوەی شلەی لەش و كەمبوونی ماددە خۆراكییەكان، بۆیە لەكاتی چارەسەركردندا چاودێری زیاتریان پێویستە.
Top