خۆراكی رووەكی و كلۆربوونی ددان

خۆراكی رووەكی و كلۆربوونی ددان
ئەگەرچی ئەو كەسانەی كە پەیڕەوی خۆراكی رووەكی دەكەن Vegetarians یان بە تەواوی رووەكین Vegans كەمتر دوچاری كلۆربوونی ددانەكان دەبن، بەڵام ئەگەری داڕووشانی چینی مینای ددانەكانیان بە ترشی Acid erosion زیاتر لێدەكرێت. زوو زوو خواردن یان زیاد خواردنی میوەی مزر یان شیرەی میوەی مزر ئەگەری كلۆربوونی ددان زیاتر دەكات. شەكری میوە هۆكاری سەرەكییە لەگەڵ ترشێتیی میوەی مزر. شیرەی میوە Fruit juice، بەتایبەتی شیرەی میوە مزرەكان هۆكارە بۆ كلۆربوونی ددان، لە لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە خواردنی میوەی مزر و شیرەی میوەی مزر بە هەمان ئەندازە دەبنە هۆی داڕووشاندنی چینی مینای ددان و دەرەنجام دروستبوونی چاڵ و كلۆربوون. ئەمەش سەلمێنراوە كە ئەو كەسانەی رۆژانە پتر لە 2 جار میوەی مزر دەخۆن ئەگەری داڕووشانی ددانیان 37 هێندە زیاتر لێدەكرێت بە بەروارد لەگەڵ ئەو كەسانەی كە كەمتر میوەی مزر دەخۆن. هەروەها زیاد بەكارهێنانی سركەی سێو و خواردنەوەی سپۆرت درینك Sport drinks پتر لە یەك جار لە هەفتەیەكدا یان خواردنەوە گازدارەكان رۆژانە ئەگەری كلۆربوونی ددان زیاد دەكەن.
Top