میوە شەكر لەخۆدەگرێت كە كاربۆهیدراتێكی سادەیە لەگەڵ ریشاڵ كە كاربۆهیدراتێكی ئاڵۆزە Complex carbs. كاربۆهیدراتی ئاڵۆز كاتێكی زۆرتری دەوێت بۆ هەرسكردن و كاریگەرییەكی پۆزەتیڤیان هەیە لەسەر ئاستی شەكری خوێن. ئەو جۆرانەی میوە كە رێژەیەكی بەرزی كاربۆهیدراتی ئاڵۆز و رێژەیەكی كەمی شەكر لەخۆدەگرن، وزەیەكی كەمتریش لەخۆدەگرن، بۆ نموونە یەك كیوی Kiwifruit مامناوەندی نزیكەی 10 گرام كاربۆهیدرات بە شێوەی 2 گرام ریشاڵ و 7 گرام شەكر، لەگەڵ رێژەیەكی بەرزی پۆتاسیۆم و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت. لیمۆ رێژەیەكی كەميی شەكر لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە لیمۆیەكی مامناوەندی تەنیا 2 گرام شەكر لەخۆدەگرێت بەرانبەر بە 2 گرام ریشاڵ، لەگەڵ 1 كالۆری وزە، 75 ملگم پۆتاسیۆم و رێژەیەكی بەرزی ڤیتامین C. هەرمێ سەرچاوەیكی باشترە بۆ ریشاڵ بە بەراورد لەگەڵ میوەكانی تر، بۆ نموونە یەك هەرمێی مامناوەندی 6 گرام ریشاڵ لە كۆی 26 گرام كاربۆهیدرات لەخۆدەگرێت لەگەڵ 100 كالۆری وزە و 190 ملگم پۆتاسیۆم، هەروەها فەراولە شەكر، ریشاڵ، پۆتاسیۆم، پرۆتین، لەخۆدەگرێت.