باڵغبوونی پێشوەخت

باڵغبوونی پێشوەخت
باڵغبوونی پێشوەخت Premature puberty بە ریسكێكی تەندروستی هەژمار دەكرێت لە تەمەنی پێگەیشتندا بە شێوەی تووشبوون بە چەند شێرپەنجەیەكی وابەستە بە هۆرمۆنەكان، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئاستی نزمی كۆلیستیرۆلی باش لە خوێندا، بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن و چەوريی گلیسریدە سیانییەكان، كۆبوونەوەی بڕی زیادی چەوری لە دەوری كەمەر و ورگدا، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ. هۆكارەكانی زووچوونە ناو تەمەنی باڵغبوون دەگەڕێتەوە بۆ: زیادبوونی كێش و قەڵەوی لە منداڵاندا، زیاد خواردنی ئەو خۆراكانەی كە پرۆتینی ئاژەڵی لەخۆدەگرن بۆ نموونە لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە رۆژانە خواردنی تەنیا یەك گرام پرۆتینی ئاژەڵی ئەگەری باڵغبوونی پێشوەخت لە كچاندا بە رێژەی 17% زیاد دەكات كە بەر لە تەمەنی 12 ساڵیدا دەستپێبكات كە لەوانەیە هۆكارەكە بگەڕێتەوە بۆ بوونی چەند ماددەیەكی تایبەت لەناو گۆشتدا كە هاوسەنگی هۆرمۆنەكان لە لەشی ئافرەتدا تێكدەدەن. ئەمەش روونكراوەتەوە كە گۆشت دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی فاكتەرەكانی گەشە كە لە ئینسولین دەچن IGF-1، ئەم فاكتەرانەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن.
Top