هۆكارەكانی زووتر وەستانی یەكجارەكی عادە

هۆكارەكانی زووتر وەستانی یەكجارەكی عادە
وەستانی یەكجارەكی عادە Menopause واتە هێلكەدانەكان چیتر هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەرنادەن، ئەو هۆرمۆنەی كە كۆنترۆڵی سووڕی زاوزێ دەكات. لە ئافرەتێكی ئاساییدا عادە لە تەمەنی 45- 45 ساڵیدا بۆ هەمیشە دەوەستێت. جینەكان كاتی وەستانی یەكجارەكیی عادە دیاردەكەن، بەڵام هۆكاری تر هەن كە رێگا خۆش دەكەن بۆ وەستانێكی زووتری عادە، بۆ نموونە جگەرەكێشان، دواكەوتنی بینینی عادە بۆ یەكەم جار واتە لە تەمەنێكی درەنگتر لە ئاسایی، كێشی كەمیی لەش چونكە هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە شانە چەورییەكاندا خەزن دەكرێت. جگەرەكێشان سەرەڕای هەموو زیانەكانی تر، كاریگەری دژەئیسترۆجینی هەیە، بۆیە جگەرەكێشان بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی وەستانی یەكجارەكی عادە بە ماوەیەكی زووتر كە بە 1- 3 ساڵ بەر لە تەمەنی ئاسایی وەستانی عادە دەخەمڵێنرێت. ئەگەر وەستانی یەكجارەكی عادە 10ساڵ یان زیاتر پێش بكەوێت واتە زوو كۆتایی هاتن بە تەمەنی منداڵبوون، ئەمەش زیاتر پەیوەندی بە چەند نەخۆشییەكی درێژخایەنەوە هەیە. زوو وەستانی یەكجارەكی عادە زیانی تەندروستی هەیە لەوەی كە ئافرەت زووتر رووبەڕووی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و پووكانەوەی ئێسك دەكاتەوە، چونكە بوونی هۆرمۆنی ئیسترۆجین ئافرەت لەم نەخۆشییانە دەپارێزێت.
Top