خۆراك بۆ خۆپاراستن لە پووكانەوەی ئێسك

خۆراك بۆ خۆپاراستن لە پووكانەوەی ئێسك
پووكانەوە یان تەنكبوونی ئێسك Osteoporosis بریتییە لە كەمبوونەوەی چڕی یان بارستایی ئێسك و كەمبوونەوەی پتەویی یان توندیی ئێسك، ئەمەش توانای بەرگەگرتنی ئێسك كەم دەكاتەوە، بۆیە بە كەوتنێكی سادە یان بە زەبرێكی سووك دوچاری شكان دەبێت. ئافرەت زیاتر لە پیاو دوچاری ئەم گرفتە دەبێت بەتایبەتی پاش تەمەنی وەستانی یەكجارەكی عادە لەبەر گۆڕان لە هۆرمۆنەكاندا كە فاكتەرێكی هاندەرە بۆ تەنكبوونی ئێسك. هەڵبژاردنی خۆراكێكی تەندروستییانە لەوانەیە كە رۆڵی بەرچاوی هەبێت لە خۆپاراستن یان كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی پووكانەوەی ئێسك، بۆ نموونە میوە و سەزە گەڵادارەكان، بەرهەمەكانی ئەلبان یان شیری سۆیا كە بە ڤیتامین D دەوڵەمەند كرابێت، رۆبیان Shrimp، ماسی ئاوی سارد، گوێز، تۆوی كەتان Flaxseeds، زەیتی زەیتوون، سێو، چای سەوز. لە لایەكی دیكە، وا باشترە كە تووشبوو دووركەوێتەوە لە قاوەی كافائینكراو، خواردنەوە گازدارەكان وەكو بیبسی و كۆلا، شەكری سافكراو وەكو شەكری سپی ئاسایی، بڕی زیادی خوێ، بڕی زیادی گۆشت.
Top