كۆمەڵێك پرۆتین بە ناوی كاسێیەنەكان Caseins كە لە شیردان دەبنە هۆی كەمكردنەوەی رێژەی ماددە دژەئۆكسانەكانی ناو چای بە ناوی كاتێچینەكان Catechins كە بەشێكن لە گروپی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids و سوودیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و كۆنترۆلكردنی پەستانی خوێن. پرۆتینەكانی شیر لەگەڵ ماددە دژەئۆكسانەكانی چای یەكدەگرن، ئەمەش كرداری هەڵمژینی دژەئۆكسانەكان لە كۆئەندامی هەرسدا قورس دەكات. لە لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە بەڵگە لەبەر دەستدا نییە كە پرۆتینەكای شیر ببنە هۆی رێگرتن لە هەڵمژینی دژەئۆكسانەكانی چای، بەڵكو تەنیا دەبنە هۆی دواكەوتن لە هەڵمژینی ئەم ماددانە. بەمەبەستی خۆشكردنی چێژ ئەگەر شیر بە بڕێكی كەم تێكەڵ بە چای بكرێت ئەوا كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت لەسەر بەهای خۆراكیی پێكهاتەكانی چای و لەسەر هەڵمژینی دژەئۆكسانەكانی چای بەوەی كە بڕێكی زۆر لە پرۆتینەكانی شیر لەبەردەستدا نابن كە كاریگەرییان هەبێت