هەستەوەری بە سابوون

هەستەوەری بە سابوون
هەستەوەری بە سابوون Soap allergy پاش بەركەوتن زیاتر بە شێوەی سووربوونەوەی پێست خۆی دەنوێنێ. بەڵام لەوانەشە پێست دوچاری وشكبوون و ئاوسان بێت لەگەڵ پەیدابوونی بڵۆق. هەڵمژینی كەفی هەندێك جۆرە سابوون دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەند نیشانەیەكی سووك لە كۆئەندامی هەناسە و چاودا، هەندێك جاریش نیشانەی زیاتر و قورستری لێدەكەوێتەوە بە شێوەی پژمین، دەردراوی لووت، سەرئێشە، سەرسووڕان، زیاد فرمێسككردنی چاو. سابوونی چل شتن Laundry soap باوترین هۆكارە بۆ پەیداكردنی هەستەوەريی بەركەوتن پاش پۆشینی جلە شووراوەكان بە شێوەی سووربوونەوە و خورشت و سووتانەوەی پێست. سابوونی دەست شووشتن و قاپ شووشتن تا رادەیەكی كەمتر ئەگەری هەستەوەرییان لێدەكرێت. چارەسەركردن ئەنجام دەدرێت بە دووركەوتنەوە لەو جۆرەی سابوون كە ئەگەری هەستەوەری لێدەكرێت لەگەڵ بەكارهێنانی مەرهەمی دژە هیستامین یان مەرهەمی ستیرۆیدی، هەندێك جاریش تووشبوو پێویستی بە بەكارهێنانی دەنكی دژەهەستەوەری بە رێگای دەمەوە دەبێت.
Top