گرژبوونی قۆڵۆن یان دیاردەی ناڕەحەتیی قۆڵۆن IBS بریتییە لە تێكچوون لە ریتمی گرژبوون و خاوبوونەوەی ریخۆڵە ئەستوورە (قۆڵۆن). گرژبوونی قۆڵۆن نەخۆشییەكی زۆر كەسییە، چونكە وروژێنەرەكانی نیشانەكان لە تووشبوویەكەوە بۆ تووشبووێكی دیكە جیاوازییان هەیە. بڕی زیادی ریشاڵ وروژێنەرە، بۆیە بەرە بەرە زیادكردنی ئەو خۆراكانەی كە رێژەی بەرزی ریشاڵ لەخۆدەگرن هەنگاوێكی باشە، بۆ نموونە تۆوەكان، نیسك، نۆك، باوی، گوێز، كازو، گەنم، جۆ، دانەوێڵە، سەوزە و میوە، پاقلەمەنییەكان. چەند خۆراكێكی تریش ئەگەری نیشانەكان زیاد دەكەن وەكو: شیر و بەرهەمەكانی، نەستەلە و شوكولاتە، ئەلكهول، قاوە، چا، كاكاو، سۆدە، نوشابە گازدارەكان، شیرینی و هەویركارییەكان، چەوری، بنێشت، شەكری فركتۆز، هەروەها جگەرەكێشان و هەندێك دەرمان نیشانەكان زیاد دەكەن. دانانی تەقویم بۆ بڕو جۆری خۆراكە وروژێنەرەكان بە گوێرەی تاقیكردنەوەی كەسی پێویستە، هەروەها پەیڕەوكردنی ژەمی بچووك پتر لە 3 ژەمی سەرەكی گەورە(كەمخۆری دایمخۆر) یارمەتی كەمكردنەوەی توندیی گرژبوونەكانی ریخۆڵە ئەستوورە دەدات.