كۆكەڕەشە تووشی گەورەكانیش دەبێت

كۆكەڕەشە تووشی گەورەكانیش دەبێت
كۆكەڕەشە Whooping cough هەوكردنێكی تیژە بە هۆی بەكتریای پێرتۆسز Pertussis. كۆكەڕەشە بە خێرایی لە رێگای هەناسەوە دەگوازرێتەوە، زیاتر تووشی منداڵی بچووك دەبێت، دەكرێت بە كوتان رێگا لە تووشبوون بگیرێت، بەكارهێنانی دەرمانی دژە بەكتریا لە سەختیی نەخۆشییەكە كەم دەكاتەوە بەتایبەتی ئەگەر لە سەرەتای تووشبووندا بەكاربهێنرێت. باوترین ئاڵۆزی كۆكەڕەشە بریتییە لە هەوكردنی شانەكانی سییەكان Pneumonia. كۆكەڕەشە لەوانەیە كە دوچاری پێگەیشتووانیش بێت بە رێژەی 7% هەتا ئەگەر لەكاتی منداڵیدا كوترابن چونكە كاریگەریی كوتان بە تێپەڕبوونی كات لاواز دەبێت و نامێنێت. لە تووشبووە گەورەكاندا، كۆكەڕەشە سووكترە، بەڵام وەكو منداڵان هەمان كۆرس تەواو دەكات لەگەڵ روودانی دەنگی پاش كۆكە تەنیا لە 20- 40%ی تووشبوواندا. تووشبووە گەورەكان سەرچاوەن بۆ گواستنەوەی كۆكەڕەشە بۆ منداڵان، بۆیە لە ماڵێكدا كە تووشبووێكی گەورەی تێدابێت پێویستە كە هەموو ئەندامانی ماڵەكە كوتان دژی نەخۆشییەكە وەربگرن لەگەڵ كۆرسێكی دەرمان دژی كۆكەڕەشە بە چاودێریی دكتۆر.
Top