بەهای خۆراكیی پەتاتەی شیرین

بەهای خۆراكیی پەتاتەی شیرین
بەها خۆراكییەكەی پەتاتەی شیرین Sweet potatoes دەگەڕێتەوە بۆ سیفەتی دژەئۆكسان، دژەهەوكردن، جێگیركردن یان كۆنترۆلكردنی ئاستی شەكری خوێن. رەنگە نارنجییەكەی پەتاتەی شیرین دەگەڕێتەوە بۆ رێژە بەرزەكەی بیتا كارۆتین Beta-carotene كە لە لەشدا دەگۆڕێ بۆ ڤیتامین A و رۆڵی هەیە لە بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش و تەندروستیی چاو و پێستدا. پەتاتەی شیرین چەندین ماددەی دژەئۆكسان لە گروپی بیتاتینكان Betatins و سپۆرامینەكان Sporamins لەخۆدەگرێت كە رۆڵی گەورەیان لە پاراستنی تەندروستیدا هەیە. هەروەها پەتاتەی شیرین گەلێك ماددەی گرنگی تر لەخۆدەگرێت وەكو: ڤیتامین C، ڤیتامین B6 كە ناسراوە بە پایریدۆكسین Pyridoxine، كانزای مەگنسیۆم، كانزای كۆپەر كە رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی پتەوی ئێسك، پۆتاسیۆم كە رۆڵی هەیە لە كۆنترۆلكردنی پەستانی خوێندا، كانزای ئاسن كە پێویستە بۆ خۆپاراستن لە كەمخوێنی، ریشاڵ كە گرنگە بۆ تەندروستیی دڵ و كۆئەندامی هەرس.
Top