گرنگیی ڤیتامین C لەكاتی دووگیانیدا
ڤیتامین C كە سوودەكانی ئەمانەن: بەهێزكردنی بەرگریی لەش دژی هەوكردنەكان بەتایبەتی هەڵامەت، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، كەمكردنەوەی ئەگەری روودانی سەقەتە زگماكییەكان لە كۆرپەدا. شیرەی سروشتیی پرتەقاڵ سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین C لەگەڵ بڕێكی باش لە ترشی فۆلیك كە یەكجار پێویستە لەكاتی دووگیانیدا. ڤیتامین Cكە لە ئاودا دەتوێتەوە، لە لەشدا خەزن ناكرێت بۆیە پێویستە كە زوو زوو لە خۆراكەوە وەربگیرێت. ئافرەت رۆژانە 75 ملگم ڤیتامین Cپێویستە. میوە و سەوزە تازەكان سەرچاوەی باشن بۆ ڤیتامینC، بۆ نموونە 170 میللیلیتر شیرەی سروشتی پرتەقال نزیكەی 93 ملگم و یەك دانە میوەی كیوی نزیكەی 72 ملگم ڤیتامین Cلەخۆدەگرێت. بێگومان بۆ دابینكردنی بەرزترین بەهای خۆراكی، وا باشترە كە میوە مزرەكان ئاوا بە تازەیی بخورێن نەك بكرێنە شیرە.
