ئەكزیما

ئەكزیما
ئەكزیما Eczema جۆرێكی هەستەوەریی پێستە كە مەیلێكی زگماكی هەیە، پێست وشك و سووردەبێتەوە لەگەڵ خورشت. ئەكزیما نەخۆشییەكی گوازراوە نییە، هەر لە تەمەنێكی بچووكەوە سەرهەڵدەدات، دەردانی شلە و تەڕبوونی شوێنەكە مانای بوونی هەوكردنی بەكتریایی دەگەیەنێت. هۆكاری ئەكزیما جینێكە بە ناوی فیلاگرین Filaggrin كە گۆڕانی بەسەردا دێت، ئەم جینە گرنگە بۆ بەهێزكردنی بەرگریی پێست، هەر خانەیەكی پێست لە كەسێكی ئاساییدا 2 دانە لەم جینە لەخۆدەگرێت، لە كەسانی تووشبوو بە ئەكزیما خانەكان تەنیا یەك دانە لەم جینە لەخۆدەگرن، بۆیە بەرگری پێست لاواز دەبێت و دوچاری گۆڕانەكانی پەیوەست بە ئەكزیما دەبێت. وروژێنەرەكانی ئەكزیما بریتین لە: بەركەوتنی پێست بە ماددەی كیمیایی، گەرمی كە توندی خورشت زیاتر دەكات، هەندێك جۆری خۆراك. بۆ كۆنترۆلكردن و سووككردنەوەی نیشانەكانی ئەكزیما، پێویستە كە پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكرێت: دووركەوتنەوە لە گەرماوی گەرم و زۆر مانەوەی لە شوێنی گەرمدا، دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی سابوونی بەهێز، بەكارهێنانی ئاوێتەی شێداركەرەوە Moisturiser پاش وەرگرتنی گەرماو یان مەلەكردن، با ناو جێگا لە زستاندا زۆر گەرم نەبێت، دووركەوتنەوە لەو خۆراكانەی كە ئەگەری وروژاندنی ئەكزیمایان لێدەكرێت.
Top